سەردێڕ:

پاش ئەوەی کێشەی بۆ دروستکرا، بیرەوەرییەکانی بەھادین نوری چاپکرا

فۆتۆ: 
2018-09-24

8433 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی کێشەی بۆ دروستکرا و ژمارەی سپاردنی پێنەدرا، ئێستا کتێبی بیرەوەرییەکانى هەشتا ساڵى تەمەنى بەهادین نورى چاپکراوە و لای هەندێک لە کتێبخانەکان دەفرۆشرێت.

بەهادین نوری سیاسەتمەدار و سکرتێرى پێشووى حزبى شیوعى لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویەتی: ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لە کتێبخانەكان و لای هەندێک لە کتێبفرۆشەکانی دیکە کتێبی پرسی کوردو ئەزموونی کوردستانی عێراق بکڕن.

 

بەپێی بەدواداچوونی ئێن ئاڕ تی بەپاساوی ناوزڕاندن و توندیی زمانی نووسینی، پێشتر چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێبەکەی بەھادین نوری کێشەی بۆ دروستکراو؛ رێگەی پێنەدرا لە ھەولێرو سلێمانی ژمارەی سپاردن وەربگرێت.

 

 بەهادین نورى لە کتێبەکەیدا باسى لە رووداوەکانى کوردستان کردووە، "ئەو رووداوانەی لە کتێبەکەمدا باسمکردوون پەیوەنديی بە واقیعی ٨٠ ساڵی رابردووی رووداوە سیاسیيەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە".

ناوبراو جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوەندەی لە بیریدا ھەبووە گێڕاویەتیەوەو ئەوەشی نوسینەکەی پێ هەڵەیە با لە دژی بنووسێت و داری لەسەر بەردی نەهێڵێت، "بۆ ئەوەش کتێبەکەم نەنوسیوە کە ئەم یان ئەو حیزب لێى رازی بێت".

بەھادین نوری یەکێکە لە سیاسەتمەدارەکانی کورد و ئێستا تەمەنی ٩٢ ساڵە. خاوەنی نزیکەی ١٠ کتێبی سیاسيی و ئەدەبيیە.

Image may contain: text