سەردێڕ:

ئەحمەدی حاجی ڕەشید: هادی عامری زۆر داوایکرد بکشێمەوە بەڵام ڕەتمکردەوە

هەڵبژاردنی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
فۆتۆ: 
2018-09-16

28456 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد محەمەد - بەغدا

 ئەحمەدی حاجی ڕەشید کاندیدی کۆمەڵ بۆ پۆستی جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، هادی عامری زۆر داوایکردووە بکشێتەوە بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.

ئەحمەدی حاجی ڕەشید بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، دوێنێ هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح زیاتر لە ٤٥ خولەک لەگەڵیدا قسەی کردووە و زۆر داوایلێکردووە بکشێتەوە، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.

دەشڵێت "پێم وت ئەو لایەنەی ڕێککەوتنی لەگەڵ تۆدا کردووە زۆرینەی کورد نییە و من مومارەسەی مافێکی یاسایی خۆم دەکەم و پاشەکشەکردن لەو مافە ڕوونادات."

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، تەنانەت پێشنیازی بۆ کراوە لە بەرامبەر پارەدا بکشێتەوە، بەڵام ڕەتیکردووەتەوە.

ئەوەشی وت "نەوەی نوێ بەشێوەیەکی ئاشکرا پشتگیرییان کردووم و لەگەڵمدا بوون."

وا بڕیارە  ئەمڕۆ یەکشەممە دانیشتنى پەرلەمانی عێراق بەردەوامبێت و جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردێت

ک.ئ