سەردێڕ:

شیلک هۆکارێکە بۆ چارەسەری هەندێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان

فۆتۆ: 
2018-08-25

8938 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕان لە زانکۆی ماساچوستسی ئەمریکی بەوە گەیشتوون، میوەی شیلک تەنها بە تامە خۆشەکەی و بوونی چەندین جۆر ڤیتامین تایبەتمەند نییە، بەڵکو هۆکارێکە بۆ چارەسەری هەندێک لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان.

ملیۆنەها مرۆڤ لە جیهاندا بە دەست نەخۆشییەکانی ڕیخۆڵە و قۆڵۆنەوە دەناڵێنن، توێژینەوەیەکی زۆر لە بارەی هۆکارەکانی هەوکردنی قۆڵۆن کراوە بەڵام تائێستا بە ڕوونی هۆکارەکەی ئاشکرا نەبووە.

پسپۆڕانی ئەو زانکۆیە دەڵێن، لە نێو ئەو میوە و سەوزانەی سودیان بۆ کۆئەندامی هەرس هەیە، شیلک سودی زیاترە و هاوکاردەبێت لە چارەسەری نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵە.

لەو توێژینەوەیەدا، تاقیکردنەوەکان لەسەر ئەو مشکانە ئەنجامدراون، کە نەخۆشی هەوکردنی ڕیخۆڵەیان هەبووە و دەرکەوتووە خواردنی شیلک سودی زۆری هەیە بۆ چارەسەری ئەو نەخۆشییە.

ک.ع