سەردێڕ:

توێژینەوە: تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیانێکی زۆریان بە لایەنی ڕۆشبیری گەیاندووە

فۆتۆ: 
2018-08-24

7605 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی زانستیی ئەمریکی دەریخستووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیانێکی زۆریان بە لایەنی ڕۆشبیری گەیاندووە.

توێژینەوەیەکی زانستییە کە ژمارەیەک دەرونناسی ئەمریکی ئەنجامیانداوە و لە ماڵپەڕی بزنز ستانداردا بڵاوکراوەتەوە، دەریدەخات تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیانێکی زۆری بە لایەنی ڕۆشبیری گەیاندووە.

توێژینەوەکە لەسەر گەنجانی لەدایکبووی ساڵانی ١٩٧٦ بە دواوە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە ڕێژەی خوێندنەوە لەلایەن گەنجانەوە لەسەدا ٢٠ ە، گەنجەکان زۆرینەی کاتەکانیان بۆ تۆڕەکۆمەڵایەیتییەکان تەرخانکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە بە گوێرەی توێژینەوەکە لە حەفتاکانس سەدەی ڕابردوودا ڕێژەی خوێندنەوە لای گەنجان %٦٠ بووە و ڕێژەکە لەگەڵ کاتدا کەمتر بووەتەوە.

ک.ع