سەردێڕ:

ناوچەى ڕەشبینى لە مێشکدا دەدۆزرێتەوە

فۆتۆ: 
2018-08-12

9410 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرەوانى دەمارناسى لە پەیمانگاى ماسۆچوسێتسی ئەمریکی بۆ تەکنۆلۆژیا ئاشکرایانکرد ناوچەی ڕەشبینیان لە مێشکدا دۆزیوەتەوە.

ئەو توێژەرانە ئاماژەیان بەوەکرد، ناوچەیەک هەیە لە مێشکدا بە شێوەیەکى سەرنجڕاکیش کاریگەرى هەیە لەسەر هەستکردن بە ڕەشبینى ئەوەش یارمەتى زانستى پزیشکى دەدات لە داهاتوودا باشترین چارەسەر بدەنە ئەو کەسانەى کە دڵەڕاوکێ و خەمۆکیان هەیە.

" ئەو توێژەرانە ئاشکرایانکردوە، لە مێشکدا بەشێک هەیە پێیدەوترێت"CAUDATE NUCLEUS "زۆرجار دەبێتە هۆى کاردانەوەى خراپ.

ئەو توێژەرانە ئەوەشیانخستوەتەڕوو، لە لێکۆڵینەوەکەیاندا پشتیان بە  نمونەیەک لە مەیمونى "مەکاک" وەرگرتوە بەڵام  گرەویان لەسەر سوودوەرگرتن لە ئەنجامەکانى لێکۆڵینەوەکە کردوە لەو ڕوەوە یارمەتی مرۆڤ بدات لە ڕەشبینى و بیرکردنەوەى خراپ ڕزگارى بکات.

پێشتر لێکۆڵینەوەکان ئەوەیاندەرخستبوو کە چالاکیەکى ناسروشتى لە ناوچەى مێشکى ئەو کەسانە هەیە کە توشى تێکچوونى میزاج بوون، بەڵام توێژەران پێویستیان بە تەئکیدکردنەوەى زیاترە لەسەر ئەو ئەنجامە نوێیەى لەسەر ڕەشبینى بەدەستیانهێناوە.

س.س