سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەپڵ پلانی دروستکردنى موبایلى سێ کامێرایی داناوە

فۆتۆ: 
2018-05-08

2259 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای ئەپڵ سەرقاڵی دانانی پلانێکە بۆ زیاد کردنى کامێرایەکى تر بۆ بەرهەمەکانى و بەمەش موبایلی نوێی ئایفۆن سێ کامێرا دەبێت.

ماڵپەڕی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویکردەوە، کۆمپانیا ئەپڵ پلانی داناوە لە ناوەڕاستى ساڵی ٢٠١٩دا  جۆرێکى ئایفۆن بخاتە بازاڕەکانەوە کە لە بەشی پشتەوەى موبایلەکە سێ کامێرا هەیە.

 ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو سێ کامێرایەی موبایلی ئەپڵ هەر یەکێکیان بە توانای ووردی ١٢ مێگاپێکسڵ دروستدەکرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە تا ئێستا کۆمپانیای ئەپڵ بە فەرمی ئەم زانیارییەی ڕانەگەیاندووە و پشتڕاستى نەکردووەتەوە، ماڵپەڕەکە ئاماژەى بەوەکردووە، زانیارییەکان لە کۆمپانیای (لارگن پریسیشن) وەرگیراوە کە هاوێنەی کامێراکانى ئەپڵ دروستدەکات.

هـ،ڕ