سەردێڕ:

ئایا غەرغەرەکردن بە سرکە کۆرۆنا لەناودەبات؟

فۆتۆ: 
2020-03-29

11542 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى رایگەیاندووە، هیچ بەڵگەیەک یاخود توێژینەوەیەک نییە بیسەلمێنێت غەرغەرەکردن بە سرکە یان بە ئاو و خوێ ڤایرۆسەکە بکوژێت.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، زۆر زانیارى پشتڕاستەنەکراوە و بۆچوونى هەڵە لەبارەى چۆنیەتى خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە، لەبارەى ئەو بۆچوونەى پێى وایە غەرغەرەکردن بە سرکە یاخود بە ئاو و خوێ یان بە ئاوى گەرم ڤایرۆسەکە لە کەسى توشبوودا دەکوژێت، ڕێکخراوى تەندروستیى جیهانی ئەو بۆچوونەى پشتڕاست نەکردووەتەوە و رایگەیاندووە، هیچ توێژینەوەیەک یاخود بەڵگەیەکى زانستى لەوبارەیەوە لەبەردەستیاندا نییە.

لاى خۆشیانەوە پزیشکانى پەیمانگاى جۆنز هۆپکنز جەختیان لەوەکردووەتەوە، غەرەغەرەکردن بە ئاو و خوێ هیچ کاریگەرییەکى بۆ لەناوبردنى ڤایرۆسەکان نییە بە ڤایرۆسى کۆرۆناشەوە.