سەردێڕ:

تەندروستیی سلێمانى: ١٢ توشبووی دیکەی كۆرۆنا چاكبوونەوە

فۆتۆ: 
2020-03-26

11486 جار خوێندراوەتەوە

بەرێوەبەرى تەندروستیى سلێمانى رایگەیاند، ١٢ توشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بە چاکبوونەوەی ئەو ژمارە نوێیەش تا ئێستا ٣٩ توشبوو لە شاری سلێمانی چاکبوونەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "١٢ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی پاش وەرگرتنی چارەسەری پێویست چاکبونەوە و ئەمشەو دەگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان".

راشیگەیاندووە، "بە چاکبوونەوەی ئەو ژمارە نوێیەش، کۆی گشتی حاڵەتی چاکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گەیشتە ٣٩ کەس".

ئەوەش لە کاتێکدایە، تا ئێستا لە پارێزگای سلێمانی ٦٨ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٣٩ کەسی دیکە چاکبوونەتەوە و ٢٩ توشبوو لە نەخۆشخانەدا ماون.

هاوکات، دوایین ئامارەکانی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم گەیشتووەتە ١٠٣ کەس، بە جۆرێک ٦٨ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٣٣ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٣٩ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

هـ.ئـ