سەردێڕ:

نیوزلەندا.. هێرشبەرى سەر مزگەوتەکان دانى بە تاوانەکانیدا نا

فۆتۆ: 
2020-03-26

10880 جار خوێندراوەتەوە

ئەو کەسەى ساڵى رابردوو هێرشى کردە سەر دوو مزگەوتى نیوزلەندا و بووەهۆى گیانلەدەستدانى ٥١ کەس، لە دادگا دانى بە تاوانەکانیدا نا.

رادیۆی نیوزیلاند بڵاویكردووەتەوە، برێنتۆن تارانتی ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ كە راستڕه‌وێکى ئوسترالیە له‌ به‌رده‌م دادوه‌ر له‌ دادگای باڵای كریستچه‌رچ دانی به‌ ئه‌نجامدانی ٥١ تاوانی كوشتن، ٤٠ هه‌وڵی كوشتن و یه‌ك هێرشی "تیرۆریستی"دا ناوه‌.

ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتبارەکە له‌ شاری ئۆكلاند له‌ رێگای ڤیدیۆوە به‌شداری له‌ دانیشتنه‌كه‌دا كرد و له‌ رێگای پارێزه‌ره‌كانییه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو، داوایكردووه‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگا پێشبخرێت كه‌ بڕیار بوو مانگی حوزه‌یران ئه‌نجامبدرێت، پێشتریش‌ ته‌واوی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تدەکردنەوە.

باس لەوەشکراوە، به‌هۆی باری نائاسایی كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ راگه‌یه‌ندرا، ته‌نها ١٧ كه‌س به‌شدارییان له‌ دانیشتنه‌كه‌ی دادگادا كرد كه‌ چه‌ند میدیاكارێك و پێشنوێژی هه‌ردوو مزگه‌وته‌كه‌ بوون، چاوەڕوانیش دەکرێت لە دانیشتنى داهاتوودا کە هێشتا کاتەکەى دیار نییە، سزاى هێرشبەرەکە یەکلاییبێتەوە.

رۆژی ١٥ی ئازاری ئساڵى رابردوو لە ڕووداوێکى هێرش و تەقەکردندا بۆ سەر دوو مزگەوت لە نیوزلەندا ٥١ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤٩ کەسیش برینداربوون.