سەردێڕ:

کەشناسى: باران دەبارێت

فۆتۆ: 
2020-03-26

16648 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەى ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێ ناوچەش دەگۆڕیت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارانبارین لە هەندێ کات و ناوچەدا لە ئێوارەدا ئەگەرى باران زیاتر دەبێت، لەگەڵ بونى هەورە تریشقە.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ پلە و نزمترین ١٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى١٨ بە ١٠ و دهۆک  ١٧ بە ١٣ و کەرکوک ٢٠ بە ١٤ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٧ پلە و نزمترین ١٣ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٦ بە ١١ پلە، دهۆک ١٤ بە ١٠، کەرکوکیش ١٨ بە ١٣ پلە دەبێت.

Image may contain: outdoor

Image may contain: cloud, sky, text and outdoor

Image may contain: outdoor and nature

Image may contain: outdoor