سەردێڕ:

کەرکوک.. حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-26

8092 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، نەبەز میقداد

جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک رایگەیاند، حاڵەتێکی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناحیەى تازە تۆمارکرا کە کچی ئەو توشبووە ٧٠ ساڵەی دوێنێیە کە گیانی لەدەستدا.

زیاد خەڵەف جبوری جێگری بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، لە ئەنجامى پشکنینى ١٠ کەسی گومانلێکراو تەنیا ئەو کەسە ئەنجامەکەى پۆزەتیڤ بووە و هەڵگرى ڤایرۆسی کۆرۆنایە.

وتیشی، دواى ئەوەى ئافرەتەکەى دوێنێ توشى کۆرۆنابوو و گیانى لەدەستدا، بڕیاردراوە دانیشتوانى ناحیەى تازە کەرەنتینە بکرێن.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٣١٨ توشبووی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ کەسیش بەتەواوی چاکبوونەتەوە.