سەردێڕ:

مەرزى پەروێزخان شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

فۆتۆ: 
2020-03-25

5361 جار خوێندراوەتەوە

دەروازەى نێودەوڵەتیى پەروێزخان لە سنورى ئیدارەى گەرمیان چەند رێنماییەکى بۆ شۆفێران دەرکرد و رایگەیاند، هەر شۆفێرێک کرێی زیادە وەربگرێت بەتەواوى لەمەرز دەردەکرێت.

دەروازەى نێودەوڵەتى پەروێزخان لە رێنماییەکانیدا بۆ شۆفێران ئاماژەى بەوەکردووە، هەر شۆفێرێک جگە لەبارەکەی، شتومەک بە نایاسایی بهێنێت، لەبەشی یاسایی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی گەرمیان رێکارى یاسایی لەگەڵ دەکرێت، لەبەڕێوەبەرایەتی دەروازەش لەڕێگەی کارتی ڕێگەپێدانی مەرزەوە سزا دەدرێت.

روونیشیکردووەتەوە، دەبێت سەرجەم شۆفێران پابەندبن بەتەواوی ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە لە بەکارهێنانی"دەستکێش، کەمامە، بەدلە"

هەر بە پێی رێنماییەکانى دەروازە سنورییەکە، تەواوی کاروباری گومرگی پشکنین دەبێت لەلایەن دەرهێنەرە  گومرگییەکانەوە جێبەجێ بکرێت، شۆفێران مافی سەردانکردنی هیچ دام و دەزگایەکیان نیە لەبەر دروستنەبونی قەرەباڵغی.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەبێت دەرهێنەرە گومرگییەکان بەکەمترین و خێراترین کات کاروباری گەڕانەوەی بار بەتایبەت ( باری کشتوکاڵی) جێبەجێ بکەن، بەپێچەوانەوە ڕوبەڕوی داخستن دەکرێنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە رێکارە تەندروستییەکان لە دەروازە سنورییەکانى هەرێم توندرکراونەتەوە و لەژێر چاودێریی تەندروستى و ئاسایشدا ئاڵوگۆڕى بازرگانى دەکرێت.