سەردێڕ:

توركیا: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل بەردەوام دەبێت

فۆتۆ: 
2020-03-25

2205 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری بازرگانی توركیا رایگەیاند، ئاڵوگۆڕى بازرگانى له‌نێوان ده‌روازه‌كانی گومركی خابور -  ئیبراهیم خه‌لیل بەردەوام دەبێت.

روخسار پەکجان لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر رایگەیاندووە، لە ١ى ئازارەوە  تا ٢٤ی ئازار، هه‌زار و ٧٢ بارهه‌ڵگر له‌ ده‌روازه‌ گومركیه‌كه‌ ده‌رچوون‌ و ٨٦٨ بارهه‌ڵگریش هاتوونه‌ته‌ تورکیاوە، ئاڵوگۆڕى بازرگانیش له‌ رێگای گۆڕینی كۆنتێنه‌ر، بارهه‌ڵگر و شۆفێر، بازرگانیی بۆ عێراق به‌بێ به‌ریەکكه‌وتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت. 

ئاماژەى بەوەشکردووە، هه‌موو رێوشوێنێك گیراوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رچوونی بارهه‌ڵگره‌كان زیادبكرێت و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا بگاته‌وه‌ ئاستی رابردوو.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا تورکیا لە سەرەتاى ئەم مانگەوە دەروازەى خابورى بەرووى هاتوچۆى گەشتیاراندا داخست و تەنیا بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى کراوە دەبێت.