سەردێڕ:

قائیمقامی هەولێر: بۆ داوای مۆڵەتی هاتوچۆ سەردانمان مەکەن

فۆتۆ: 
2020-03-25

35685 جار خوێندراوەتەوە

قائیمقامەتی هەولێر رایگەیاند، داوا لە سەرجەم هاوڵاتییانی سنوری شاری هەولێر دەکەین، بۆ مەبەستی داواکاری ڕێگاپێدان بۆ ھاتوچۆکردن سەردانمان نەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، قائیمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر رایگەیاند، "داوا لە سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەوروبەری دەکەین، سەردانی دیوانی قائیمقامیەتەکەمان نەکەن بۆ مەبەستی داواکاری رێگاپێدان بۆ ھاتوچۆکردن، لەبەرئەوەی سەرجەم ڕێگاپێدانەکان راگیراون".

راشیگەیاندووە، "تەنھا ئەو کەسانە دەتوانن ھاتوچۆ بکەن کە لە ڕێنماییەکانی (ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای ھەولێر) لە رێکەوتی ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠، رێگاپێدراون و پێویستیان بەھیچ ڕێگاپێدانێکی دیکە نییە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ١٤ی ئازارەوە ماوەی ١٢ رۆژە قەدەغەی هاتوچۆ لە هەرێمدا جێبەجێدەکرێت، بەشێکی هاوڵاتیانیش سەردانی قائیمقامییەتی قەزاکان دەکەن بە مەبەستی وەرگرتنی فۆڕمی رێگەپێدانی هاتوچۆکردن.

هـ.ئـ

‌بەپەلە