سەردێڕ:

​سەندیکای رۆژنامەنوسان راگەیاندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی هێمن مامەند بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2020-03-25

4906 جار خوێندراوەتەوە

سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رایگەیاند، نیگەرانن لە بەرامبەر دەستگیرکردنی هێمن مامەندی رۆژنامەنوس و هاوکات، ئەرکی سەندیکایە کە بەدواداچوونی پێویست بکات بۆ هەر پێشێلکارییەک کە بەرامبەر رۆژنامەنوسان دەکرێت.

سمکۆ عەبدولکەریم، سکرتێری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان رایگەیاند، "سەندیکای رۆژنامەنوسان لیژنەیەکی هەیە بەناوی لیژنەی داکۆکی لە مافی رۆژنامەنوسان و ئەرکی ئەوانە بەدواداچوونی بۆ بکەن."

راشیگەیاند، دەبێت ئەو لیژنەیە هەڵوێستی جددی هەبێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو رۆژنامەنوس هێمن مامەند دواى رەخنەگرتنى لە سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لەلایەن پۆلیسى هەولێرەوە دەستگیرکرا.