سەردێڕ:

کۆمپانیای ئەپڵ مژدەیەکی بۆ بەکارهێنەرانی عێراق هەیە

فۆتۆ: 
2020-03-25

35271 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیا گەورەکەی بواری تەکنەلۆجیا دوای زیاتر لە ١٠ ساڵ لە دامەزراندنی فرۆشگاکەی، بڕیاریدا گەورەیبکات و ٢٠ وڵاتی دیکەی بۆ زیادبکات.

لە بڵاوکراوەیەکدا لە ماڵپەڕی پەرەپێدەری خۆی ئەپڵ ئاماژەبەوەدەکات، بەنیازن "App Store" گەورەتر بکەن و ٢٠ وڵاتی دیکە، کە یەکێکیان وڵاتی عێراقە، بخەنە سەر لیستی ئەو وڵاتانەی دەتوانن لێیەوە بەرنامە داببەزێنن.

ئەپڵ دەڵێت، "لە ئێستادا ئەپ ستۆر هەلی ئەوەت دەداتێ کە پەیوەندی لەگەڵ بەکارهێنەرانی ١٥٥ وڵات و ناوچەوە ببەستیت. پێمانخۆشە رایبگەیەنین کە ئەپ ستۆر ئەم ساڵ فراوانتر دەبێت بە پاڵپشتیکردن لە ٢ وڵاتی نوێ، بەمەش رێخۆشکەری دەکەین تاکو کاریگەریت زیادبکەیت و بزنزەکەت لە بازاڕی نوێدا گەشەپێبدەیت."

بڕیاروایە ٢٠ وڵاتە نوێیەکە لە رێکەوتی ١٠ی نیسانی داهاتوودا جێیانبکرێتەوە لە ستۆرەکەدا، پەرەپێدەرەکانیش دەتوانن پێش ئەو رێکەوتە و بەپێی رێنماییەکانی کۆمپانیاکە کە لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەیانپێدراوە، بەرنامەکانیان ئامادەبکەن بۆ ئەوەی لە وڵاتە نوێیەکاندا بڵاوبکرێنەوە.

وڵاتەکانیش بریتین لەمانەی خوارەوە:

١. ئەفغانستان

٢. گابۆن

٣. کۆت دیڤوار

٤. جۆرجیا

٥. ماڵدیڤ

٦. سربیا

٧. بۆسنا و هەرسک

٨. کامیرۆن.

٩. عێراق

١٠. کۆسۆڤۆ

١١. لیبیا

١٢. مۆنتینێگرۆ

١٣. مەغریب

١٤. مۆزەمبیق

١٥. میانمار

١٦. ناورو

١٧. رواندا

١٨. تۆنگا

١٩. زامبیا

٢٠ ڤانواتو

ب.ع