سەردێڕ:

شازادە چارڵسی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بووە

فۆتۆ: 
2020-03-25

4113 جار خوێندراوەتەوە

میدیاکانی بەریتانیا ڕایانگەیاند، شازادە چارڵسی تەمەن ٧١ ساڵی بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بووە.

 وتەبێژێک بەناوی شازادە چارلسەوە بە ماڵپەڕی بی بی سی بەریتانی راگەیاندووە، "شازادە چارلس لە دۆخێکی تەندروستی جێگیردایە."

راشیگەیاندووە، "لە ئێستادا شازادە چارلس لە ماڵەکەی خۆیدا و لە سکۆتلەندا کەرەنتینە کراوە و لەژێر چاودێری پزیشکیدایە."

ئەوەشی وتووە، "شازادە چارلس لە چەند هەفتەی رابردوودا دیداری زۆری هەبووە لەگەڵ خەڵکی جیاوازدا و ناتوانین دڵنیاببینەوە لەوەی لە چ کەسێکەوە توشی ڤایرۆسەکە بووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، شازادە چارلس ساڵی ١٩٤٨ لەدایکبووە و کوڕە گەورەی شاژنە ئیلیزابێسە و جێگرەوی تاجی پاشایەتی بەریتانیایە.