سەردێڕ:

​راستی ئەو ڤیدیۆیەی خەڵکی هێرشدەکەنە سەر مارکێتێک ئاشکراکرا

فۆتۆ: 
2020-03-25

83409 جار خوێندراوەتەوە

دوێنێ ڤیدیۆیەک لە هەژمارێکی فەیسبووکەوە بە شێوەی راستەوخۆ بڵاوکرایەوە کە تێیدا گوایە خەڵکی بەهۆی مەترسی کۆرۆناوە، هێرشدەکەنە سەر مارکێتێک و کەلوپەل و شتومەکەکانی دەبەن، بەڵام مێژووی ڤیدیۆکە بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە.

میدیاکانی مەکسیک بڵاویانکردەوە، ئەو ڤیدیۆیە دوورە لە راستییەوە و میژووی ڤیدیۆکە بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەگەڕێتەوە لە شاری ڤێراکروزی ئەو وڵاتەدا تۆمارکراوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوە کاری کۆمەڵێک خەڵکی مەکسیک بووە کە پێشتر لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە کەمپەینێکیان بۆ پەلاماردانی ئەو مارکێتە رێکخستووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمرۆژانە لە سەرانسەری  جیهاندا دیمەنی جیاواز لەبارەی بەکۆمەڵ رۆشتنی خەڵکی بۆ مارکێت و بازاڕەکان بڵاودەبێتەوە، بەڵام بەشێک لە ڤیدیۆکان نوێ نین و کەسانێک تەنیا بۆ کۆکردنەوەی زۆرترین بینەر بۆ هەژمارەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویدەکەنەوە.