سەردێڕ:

پۆلیسى سلێمانى: باوکى تەقەکەرەکەى گەڕەکى مامۆستایان گیانى لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-03-25

17809 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، سلێمانى ، ژاڵە محمەمەد

وتەبیژى پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، پاش چوار رۆژ مانەوەى لە نەخۆشخانە، کەسى پێنجەمى رووداوى تەقەکردنەکەى گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى کە باوکى تەقەکەرەکەیە و تەمەنى ٦٠ ساڵە گیانیلەدەستدا.

سەرکەوت ئەحمەد بەرپرسى ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی سلێمانى بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى ڕاگەیاند،" پاش چوار رۆژ مانەوەى محەمەد حەسەن لە نەخۆشخانە، کە دەکاتە کەسى پێنجەمى ئەو خێزانەى لە ڕووداوى تەقەکردنەکەى گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى و بەهۆى سەختى برینەکەیەوە سەر لە بەیانى ئەمڕۆ چوارشەممە گیانیلەدەستدا".

ئاماژەى بەوەشکرد،" تەقەکەرەکە بریندارە و لە ژیر چاودێرى پزیشکیدایە".

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەوى ٢١ ى ئازارى ٢٠٢٠، گەنجێک لە گەڕەکى مامۆستایانى شارى سلێمانى دەسترێژى گولەى لە ئەندامانى خێزانەکەى کرد و بە هۆیەوە دایکى و سێ براى کوشت و باوکیشى بەسەختى بریندار کرد و دواتریش لە لایەن پۆلیسەوە بە بریندارى دەستگیرکرا.

 



‌بەپەلە