سەردێڕ:

کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى شارەکانی هەرێم

فۆتۆ: 
2020-03-25

13115 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمەباران لە کاتەکانى شەودا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، سبەینێش ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى باران لە کات و شوێنى جیاواز بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. 

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٢ پلە و نزمترین ١٢ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٢١ بە ٩ و دهۆک  ٢١ بە ١١ و کەرکوک ٢٣ بە ١٢ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٢ پلە و نزمترین ١١ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ٨ پلە، دهۆک ١٨ بە ٩، کەرکوکیش ٢٤ بە ١٢ پلە دەبێت.

Image may contain: cloud, sky, outdoor and text

No photo description available.

Image may contain: cloud, text and outdoor

Image may contain: outdoor