سەردێڕ:

​​پارێزگاری هەولێر لیستى نوێی ڕێگەپێدراوانی هاتوچۆی ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-03-25

15134 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری هەولێر رايگەیاند، سەمونخانە و نانەواخانە و بەنزینخانەکان و شوێنەکانى شیرەمەنى و چەرەزات و کوشتارگەى ئاژەڵان کراوەدەبن و کارمەند و کرێکارەکانیان ڕێگە پێدراون بە هاتوچۆکردن بەمەرجى بوونى کارتى تەندروستى و باجى کارەکەیان.

 پارێزگاری هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گومرگى سەوزە و میوە و گۆشتگەى مریشک و پەلەوەر و دوکانەکانى فرۆشتنى گۆشت بەو ڕێکارە تەندروستیانەى بۆیان دیاریکراوە و بەمەرجى بوونى مۆڵەتى فەرمى شوێنەکانیان و ڕێستۆرانت و چێشتخانەکان کراوە دەبن و تەنها بۆیان هەیە  خواردن بە گەیاندنى خێرا دلیڤەرى بفرۆشن و ئۆتۆمبێلەکانى فرۆشتنى سەوزە و میوە و لە گەڕەک و کۆڵانەکان و بارهەڵگرى تایبەت بە دابەشکردنى ئالیکى پەلەوەر و ئاژەڵان ڕێگە پێدراون بە هاتوچۆکردن .

ئاماژبەوەشکراوە، کارگەکانى پاککەرەوە و بەمەرجى بونى مۆڵەتى تەندروستى و ئۆتۆمبێلەکانى فرۆشتنى غازى ماڵان و گواستنەوەى سوتەمەنى بۆ موەلیدەکان و تەنکەرى زێراب و ئاوەڕۆى ماڵان و بارهەڵگرى تایبەت بە گواستنەوەى دەرمان لە کۆگاکان و کۆمپانیاکانى دەرمان بۆ دەرمانخانەکان و ئۆتۆمبێلى تایبەتى کیا و بەڕاد و پیکاب بە هێنان و دابەشکردنى کەلوپەلى خۆراک بۆ مارکێتەکان دەتوانن هاتوچۆ بکەن

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو ئۆتۆمبێلەکانى نەخۆشى شێرپەنجە و شۆردنەوەى گورچیلە و گوێزەرەوەى نەخۆشى بەپەلە بۆ نەخۆشخانەکان و دیپلۆماتکاران و خێرخوازى و ڕێکخراوى ئاژانسى نەتەوە یەکگرتوەکان و دەزگاکانى ڕاگەیاندن و بارهەڵگرى گواستنەوەى ماست و بەروبومە شیرەمەنییەکان ڕێگە پێدراون هاتوچۆبکەن.

باسلەوەشکراوە،  ئۆتۆمبێلى پەیوەندییەکان بەمەرجى هەڵگرتنى ناسنامەى تایبەتى کۆمپانیا و ئۆتۆمبێلەکانى کارەبا و ئاو و شارەوانیەکان و کارمەندانى ڤێتەرنەرى و کێڵگە پەلەوەرییەکان و چاودێرى بازرگانى و کۆمپانیاکانى سکیوریتى بەرپرسن لە گواستنەى کارمەندەکانیان بە مینى پاس و بوونى باجى کارمەندانى کۆمپانیا و مۆڵەتى فەرمى کۆمپانیا دەتوانن هاتوچۆ بکەن.

هەروەها، ڕێگەپێدان بە هەڵگرانى نوسراو یان باجى تایبەتى پارێزگا یان فۆڕمى تایبەت بە ڕێگەپێدان لە قایمقامیەتەکان دەتوانن هاتوچۆبکەن و جگە لەوانەش بە هیچ ئۆتۆمبێلێکى دیکە ڕێگەپێدراو نیە و هەر هاوڵاتیەک سەرپێچى ئەو بڕیارانەى قەدەغەى هاتوچۆ بکات دووچارى سزا و ڕێکارى یاسایی دەبێتەوە و ئۆتۆمبیلەکەشى دەستى بەسەردا دەگیرێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە،  بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە هۆى مەترسى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆناوە ماوەى ١١ ڕۆژە قەدەغەی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لە شارەکانی هەرێم ڕاگەیەندراوە و تا ڕۆژى ١ی نیسان بەردەوام دەبێت.