سەردێڕ:

​ئيتاليا.. ژمارەى گيانلەدەستدان بە كۆرۆنا گەيشتە شەش هەزار و ٨٢٠ كەس

فۆتۆ: 
2020-03-25

2882 جار خوێندراوەتەوە

لە دوايين ٢٤ كاتژمێردا، بە زيادبوونى ٧٤٣ كەس ژمارەى گيانلەدەستدان بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ لە ئيتاليا بۆ شەش هەزار ٨٢٠ كەس بەرزبووەتەوە.

ئەنجيلۆ بۆرێللى سەرۆکی لیژنەی بەڕەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتالیا، لە كۆنگرەى رۆژنامەوانى رۆژانەيدا لە رۆماى پايتەخت، دوایين ئامارەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێی بڵاوكردەوە.

بۆرێللى رايگەياندووە، ژمارەى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە وڵاتەكەدا گەيشتووەتە ٥٤ هەزار و ٣٠ كەس و بەوانەى كە گيانيان لەدەستداوە و ئەوانەى چاكبوونەتەوە ژمارەكە ٦٩ هەزار و ١٧٦ كەسن.

سەبارەت بە ئەوانەی كە چاكبوونەتەوە بۆرێللى، ئاماژەى بەوەكردووە، پێشتر حەوت هەزار و ٤٣٢ کەس چاكبوونەتەوە دوێنێش ٨٩٤ كەسى ديكە، كۆى گشتى هەشت هەزار ٣٢٦ كەس لە ڤايرۆسەكە چاكبوونەتەوە

بۆرێللى راشيگەياندووە، ژمارەى گيانلەدەستدان بە بەراورد بە دوێنێ ٧٤٣ كەس زياديكردووە و كۆى گشتى شەش هەزار و ٨٢٠ كەس گيانيان لەدەستداوە.

لاى خۆيەوە فرانكۆ لۆكاتێللى، كە ئەندامێكى پەيمانگەى باڵاى تەندروستى ئيتاليايە وتی "لە ئێستادا باسى درێژكردنەوەى رێكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا تاكو مانگى تەمووز لە ئارادا نييە".

ژمارەى گيانلەدەستدان لە ناوچەى لۆمبارديا، كە زۆرترين حاڵەتەكانى تووشبوون و گيانلەدەستدانى لێ تۆماركراوە، گەيشتە ٤٠٢ كەس.




‌بەپەلە