سەردێڕ:

هەولێر.. رۆژنامەنوسێک دواى رەخنەگرتن لە سەرۆکى حکومەت دەستگیرکرا

فۆتۆ: 
2020-03-24

70133 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، محەمەد عامر

رۆژنامەنوس هێمن مامەند دواى رەخنەگرتنى لە سەرۆکى حکومەتى هەرێم، لەلایەن پۆلیسى هەولێرەوە دەستگیرکرا.

یەکێک لە کەسوکارى هێمن مامەند بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، بەهۆکارێکى نادیار ئێوارەى ئەمڕۆ ٢٤ى ئازارى ٢٠٢٠  هێزێکى پۆلیسى هەولێر رۆژنامەنوس هێمن مامەندیان لە ماڵەکەى خۆیدا دەستگیرکردووە و بۆ بنکەى پۆلیسی ئیسکانیان بردووە.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر هۆکارى دەستگیرکردنى ناوبراو، ئێن ئاڕ تى پەیوەندی بە پۆلیسی هەولێرەوە کرد، بەڵام وەڵامى پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.

هێمن مامەند پێشتر لە پۆستێکى فەیسبووکدا رەخنەى توندى لە مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم گرت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردووش بەهۆی سکاڵای کوڕی دلۆڤان ئیدریس بارزانی و لەسەر ڕووداوی هۆقەباز نزیکەی هەفتەیەک دەستگیرکرا و دواتر بە کەفالەت ئازادکرا.