سەردێڕ:

پارێزگای سلێمانی.. شەش توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-24

22503 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، شەش حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە لە قەزاى دەربەندیخانی سنوری پارێزگای سلێمانی و تۆمارکراون و توشبووە نوێیەکان بەرکەوتەی توشبووانی ئەو کەسانەن دوێنێ توشبوونیان راگەیەندرا.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا."

روونیشیکردووەتەوە، "توشبووە نوێیەکان لە دوو خێزانن و بەرکەوتووی توشبووانی دوێنێن، کە سێ ئافرەت و دوو منداڵ و یەک پیاوی تێدایە و دانیشتووی قەزای دەربەندیخانن."

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی هەرێم، تاوەکو ئێستا ٦٧ حاڵەتی توشبوون لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٢٧ کەسیان بەتەواوی چاکبوونەوەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ٩٧ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بەجۆرێک ٦٧ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٢٨ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٢٧ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.