سەردێڕ:

تەندروستیی سلێمانی: پێنج توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2020-03-24

8297 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، دوای ماوەیەک چارەسەرکردن، پێنج توشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵی خۆیان.

سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، " دوای ماوەیەک مانەوە لە ژێر چاودێری و چارەسەری پزیشکیدا، پێنج توشبوی کۆرۆنای نوێ لە سلێمانی چاکبونەوە و گەڕانەوە ماڵەکانیان و ژیانی ئاسایی خۆیان."

راشیگەیاند، سەرجەم توشبووەکانی دیکە رەوشی تەندروستییان باشە و لە ژێرچاودێری پزیشکیدان.

بەپێی ئامارەکانی تەندروستیی هەرێم، تاوەکو ئێستا ٦١ حاڵەتی توشبوون لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراون و لەو ژمارەیەش ٢٧ کەسیان بەتەواوی چاکبوونەوەتەوە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ٩١ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بەجۆرێک ٦١ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٢٨ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٢٧ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.