سەردێڕ:

تورکیا: هەنگاوەکانى پەرەپێدانى پێکوتەى کۆرۆنا دەستیپێکرد

فۆتۆ: 
2020-03-24

7908 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى تەندروستى تورکیا رایگەیاند، پەيمانگاى پێكوتەى سەر بە وەزارەتەكەیان بۆ پەرەپێدانى پێكوتەى دژ بە  ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ، کارەکانى دەستپێکردووە.

فەخرەدین کۆجا لە هەژمارى تایبەتى خۆى لە تویتەر نوسیویەتى، پشتگيریی لە هەر هەوڵێكى زانستیى دەکەن كە جێگەى هيوا بێت وەزارەتى داراييش ئامادەیە خەرجی پێويستى بۆ دابينبكات.

پێشتریش وەزیرى تەندروستى تورکیا رایگەیاند، دەرمانێکی تایبەتیمان لە چینەوە بەدەستگەیشتووە کە چاوەڕێدەکرێت کاریگەرییەکی باشی لەسەر دۆخی نەخۆشەکانی کۆرۆنا هەبێت و ماوەی چارەسەرکردنیان لە ١١-١٢ رۆژەوە بۆ چوار رۆژ کەمدەکاتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ژمارەى توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بۆ هەزار و ٥٢٩ کەس بەرزبووەتەوە و ٣٧ کەسیش گیانى لەدەستداوە.