سەردێڕ:

جیهان.. ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاند

فۆتۆ: 
2020-03-24

6461 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٤٠٠ هەزاری تێپەڕاند و لەو ژمارەیەش تاوەکو ئیستا زیاتر لە ١٧ هەزار گیانلەدەستان و زیاتر لە ١٠٣ هەزار چاکبوونەوە تۆمارکراوە.

بەپێی دواین ئاماری توشبووانی کۆرۆنا، لە ئێستادا ژمارەی توشبووان لە سەرانسەری جیهاندا چوارسەد هەزار توشبووی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو کەسانەشی لەسەرەتایی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکەوە چاکبوونەوەتەوە زیاد لە شەش هێندەی ژمارەی ئەو کەسانەیە کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لە ئێستا زۆرترین رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە وڵاتی چین و سەرچاوەی دروستبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە بە جۆرێک ٨١ هەزار و ١٧١ حاڵەت تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ٢٧٧ گیانلەدەستدان و ٧٣ هەزار چاکبوونەوە هەیە کە زیاتر لە ٩٠٪ توشبووان دەکات.

لە دوای وڵاتی چینەوە وڵاتی ئیتاڵیا دێت بە جۆرێک تاوەکو ئێستا ٦٣ هەزار و ٩٢٧ کەس توشبوون و لەو ژمارەیە زیاتر لە شەش هەزار گیانلەدەستدان و حەوت هەزار و ٤٣٢ چاکبوونەوەش هەیە.

لە پلەی سێیەمدا وڵاتی ئەمریکا دێت بە جۆرێک زیاتر لە ٤٨ هەزار توشبوون تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش پینج هەزار گیانلەدەستدان و ٢٩٥ حاڵەتی چاکبوونەوەش هەیە.

لە پلەی چوارەمدا ئیسپانیایە بە جۆرێک زیاتر لە ٣٩ هەزار توشبوون تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار هەزار گیانلەدەستدان و نزیکەی چوار هەزار حاڵەتی چاکبوونەوەش هەیە.

لە پلەی پێنجەمدا وڵاتی ئەڵمانیا دێت کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٣١ هەزار توشبوون و دوو هەزار و ٣١٤ گیان لەدەستدان و ٧٤٩ چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

لە پلەی شەشەمدا وڵاتی ئێران دێت بە جۆرێک تاوەکو ئێستا زیاتر لە ٢٤ هەزار توشبوون و هەزار و ٩٣٤ گیان لەدەستدان و نزیکەی نۆ هەزار چاکبوونەوەش هەیە.

هاوکات، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٣١٦ توشبووی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ کەسیش بەتەواوی چاکبوونەتەوە.

لە هەرێمی کوردستانیش، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ٩١ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە بەجۆرێک ٦١ توشبوو لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ٢٨ توشبوو لە پارێزگای هەولێر و دوو توشبووش لە دهۆک، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٢٢ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.

بۆ بینینی دواین ئامارەکانی کۆرۆنا لە جیهاندا کلیک لێرە بکەن