سەردێڕ:

عێراق.. سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان و ٣٥ توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

فۆتۆ: 
2020-03-24

17803 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستیی عێراق بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان و ٣٥ حاڵەتى نوێى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکراون و بەوەش ژمارەی توشبووان بۆ ٣١٦ کەس بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سێ حاڵەتی نوێی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکرا، کە دووانیان لە کەربەلا و یەکێکیان لە نەینەوایە".

لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، کە لەو ژمارەیەش ١٣ی لە نەجەف، ١١ی لە بەسڕە، چوار لە نەینەوا و سیانى لە کەربەلا، دوو لە بەشی رەسافەی بەغدا و یەکێک لە شاری پزیشکی بەغدا و یەکێکیش لە دیالەیە".

ئاماژە بەوەشكراوە، "چوار کەسی دیکەش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە، کە دووانیان لە نەجەف و یەکێک لە ناوچەی کەرخی بەغدا و یەکێکی دیکەش لە بەسڕەیە".

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٣١٦ توشبووی کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٢٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٧٥ کەسیش بەتەواوی چاکبوونەتەوە.

هـ.ئـ

‌بەپەلە