سەردێڕ:

ئێران.. لە ٢٤ کاتژمێردا هەزار و ٧٦٢ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

فۆتۆ: 
2020-03-24

2500 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٧٦٢ کەسی دیکە توشی کۆرۆنا بوون و ١٢٢ کەسیش بەهەمان هۆکار گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی ئێران لە بڵاوکراوەی رۆژانەیدا لەبارەی کۆرۆناوە رایگەیاند، کۆی گشتی توشبوون بۆ ٢٤ هەزار و ٨١١ کەس و گیانلەدەستدانیش بۆ هەزار و ٩٣٤ کەس بەرزبووەوە.

راشیگەیاند، "تا ئێستا هەشت هەزار و ٩٣١ کەسی توشبوو، لە پەتاکە چاکبوونەتەوە."

ئاماژە بەوەشکراوە، ٨٠%ی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە تەمەنیان لەسەر و ٦٠ ساڵەوەیە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە زیاتر لە ١٥٠ ناوچە و وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە و تا ئێستا زیاتر لە ٣٨٦ هەزار حاڵەتی توشبوون و زیاتر لە ١٦ هەزار گیانلەدەستدانیش تۆمارکراون.

لەگەڵ ئەوەشدا، زیاتر لە ١٠٢ هەزار توشبوو لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

هـ.ب