سەردێڕ:

​ترەمپ: ئەگەر بارودۆخەکە بدەینە دەست پزیشکەکان دەڵێن با هەموو جیهان دابخەین

فۆتۆ: 
2020-03-24

23702 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەگەر بارودۆخەکە بدرێتە دەست پزیشکەکان، ئەوا هەموو جیهان دادەخەن، هەربۆیە رێگەنادەن بارودۆخەکە درێژە بکێشێت و بە زووی دەست بە چالاکی ئابوری دەکەنەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی کۆشکی سپیدا رایگەیاند، خەریکی خەمڵاندنی ئەوەیە کە لە دوای ١٥ رۆژی ماوەی وەستاندنی چالاکی ئابوری و باری لەناکاو، دووبارە دەرگا بەسەر ئابوری ئەمریکادا بکاتەوە.

راشیگەیاند، "ئەگەر بارودۆخەکە بدەینە دەست پزیشکەکان، ئەوا دەڵێن با هەموو جیهان دابخەین."

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ئێستادا ئەمریکا لە دوای هەریەک لە چین و ئیتاڵیا، لە پلەی سێیەمی ئەو وڵاتانەدا دێت کە زۆرترین رێژەی توشبوونیان بە کۆرۆنا تێدا تۆمارکراوە.

لە ئەمریکادا تا ئێستا ٤٦ هەزار و ١٤٥ کەس توشی کۆرۆنا بوون، ٥٨٢ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٢٩٥ کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.