سەردێڕ:

کەش و هەواى ئەمڕۆ و سبەى شارەکانی هەرێم

فۆتۆ: 
2020-03-24

10793 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانى کەش و هەواى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەوردەبێت، سبەینێش ئاسمان نیمچە هەوردەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەورى تەواو لەگەڵ بارینى نمە باران لە ئێوارەدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.

 بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ پلە و نزمترین ١٠ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٩ بە ٨ و دهۆک  ٢٠ بە ١٠ و کەرکوک ٢٣ بە ٨ پلە دەبێت.

سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ١٨ پلە و نزمترین ٩ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٨ بە ٨ پلە، دهۆک ١٨ بە ٩، کەرکوکیش ٢٢ بە ٩ پلە دەبێت.

Image may contain: sky, cloud, outdoor and text

Image may contain: cloud and outdoor

Image may contain: cloud, sky, mountain, outdoor, text and nature

Image may contain: sky and outdoor