سەردێڕ:

وەزارەتی ناوخۆ: سەرجەم هێزە ئەمنییەکان خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

لە ئەمڕۆوە
فۆتۆ: 
2020-03-23

33169 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، بە مەبەستی هاوکاریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، سەرجەم هێزە ئەمنییەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی هەرێم خرانە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، لە نووسراوێکدا کە واژۆی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێمی بەسەرەوەیە و تیایدا هاتووە، "گشت هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ له‌ ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی گشتی دیوانی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، گشتی ناوخۆ، ره‌گه‌زنامه‌، پۆلیس، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ئافره‌تان و خێزان،  پۆلیسی كاره‌بای هه‌رێم، پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی هه‌رێم، دادگای هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ/ یه‌ك و دوو، ده‌سته‌ی پشكنینی هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ، كۆلیژی پۆلیسی هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڕێوەبه‌رایه‌تی پۆلیسی مه‌شق و شیاندنی پارێزگای سلێمانی، ده‌خرێنه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەم بڕیارە به‌ مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌ ئه‌ركی جێبه‌جێكردنی رێنماییه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنایان پێ سپێردراوه‌ دەرکراوە".

لە نووسراوەکەدا ئەوەشهاتووە، "به‌ڕێوەبه‌ری ئه‌و فه‌رمانگانه‌ی سه‌ره‌وه‌ له‌ پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێوەبه‌ری پۆلیسی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان، بۆ دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كانیان و له‌ لایه‌ن خودی ئه‌و به‌ڕێوەبه‌رانه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن، به‌ پێی رێنماییه‌كانی ژووری ئۆپراسیۆنه‌كانی پارێزگا و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان".

باس لەوەشکراوە، "ئه‌م فه‌رمانه‌ له‌ رۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ەوە جێبه‌جێده‌كرێت."

هـ.ئـ




 

‌بەپەلە