سەردێڕ:

ئەڵمانیا: مێرکڵ تووشی کۆرۆنا نەبووە

فۆتۆ: 
2020-03-23

18358 جار خوێندراوەتەوە

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، ئەنگیلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنجامی یەکەم پشکنینی دەرچووە نێگەتیف بووە واتا توشی کۆرۆنا نەبووە.

ستیڤن سیبێرت، وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمڕۆ ئەنجامی یەکەم پشکنینی دەرچووە و لەگەڵ ئەوەشدا لە رۆژانی داھاتوودا پشکنینی دیکەی بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوونەوە لە ئەنجامەکان.

وتیشی، ئەگیلا مێرکڵ لە ماڵەکەی خۆیدا لە بەرلین کەرەنتین کراوە و کارو چالاکییەکانی ھەر لەماڵەوە دەکات.

لە ئێستادا ئەڵمانیا لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپا لە پلەی سێیەمدایە لەدوای ئیتاڵیا و ئیسپانیا، لە ڕووی زۆری ژمارەی توشبووانەوە.

بەپێی ئامارەکان، ٢٢ ھەزار و ٦٧٢ کەس توشی کۆرۆنا بوون، نزیکەی ١٠٠ کەسیش گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ٣٨٠ توشبوو بە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.



‌بەپەلە