سەردێڕ:

ئیتاڵیا.. ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی لۆمباردیا بۆ نیوە کەمیکرد

فۆتۆ: 
2020-03-23

39526 جار خوێندراوەتەوە

بۆ یەکەمجار لەدوای بڵاوبونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیادا، ژمارەى نوێى توشبووان لە هەرێمى لۆمباردیاى باکورى ئەو وڵاتەدا بۆ نیوە کەمیکردووە.

ماڵپەڕی سکاى نیوز بڵاویکردەوە، زۆرترین ژمارەى توشبوونى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا لە هەرێمی لۆمباردیادا تۆمارکراوە و ئەمڕۆ و بۆ یەکەمجار، ژمارەی نوێی توشبوون لەو هەرێمەدا بۆ نیوە کەمیکردووە.

کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان لە هەرێمی لۆمباردیای ئیتاڵیا لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە، رۆژی شەممە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی کۆرۆنا ٧٩٣ کەس بووە و ئەو رێژەیەش لە رۆژی یەکشەممەدا بۆ ٦٥١ حاڵەتی گیانلەدەستدان کەمیکردووە.

لە نێو هەموو توشبوانى وڵاتەکەدا تاوەکو ئێستا ٧ هەزار و ٢٤ کەس چاکبونەتەوە و بەردەوام ژمارەی چاکبوونەوەکان بەرزدەبنەوە.

ئیتاڵیا بەگشتی و ھەرێمی لۆمباردیا لەدوای چین بە مەترسیدارترین شوێنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەنرێت و زۆرترین ئاماری توشبوونی تێدا تۆمارکراوە.