سەردێڕ:

تەندروستیی چین: لەسەدا ٩٠ى توشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

فۆتۆ: 
2020-03-23

26857 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستیی چین ڕایگەیاند، هەرچەندە تائێستا زیاتر لە پێنج هەزار توشبووى کۆرۆنا لە نەخۆشخانەدا ماونەتەوە بەڵام %٩٠ى توشبووان چاکبوونەتەوە.

دەستەى تەندروستى نیشتیمانى چین رایگەیاند، لە کۆى ٨١هەزار و٩٣ توشبووى کۆرۆنا لەو وڵاتە ٧٢ هەزار و٧٠٢ کەس چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، ئەوەش دەریدەخات %٩٠ى توشبووانى ئەو وڵاتە چاکبونەتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەرێمى هوبى شوێنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە ٦٧هەزار و ٨٠٠کەس توشبوون و لەو ژمارەیەش سی هەزار و ١٥٣ کەس گیانیانلەدەستداوە.

جگە لەو هەرێمە لە شوینەکانى دیکەى چین، ١٣ هەزار و ٢٩٣ کەس توشى پەتاکە بوون و لەو ژمارەیەش تەنها ١١٧ کەس گیانیانلەدەستداوە ، ئەوەش %٠,٨٨ ى توشبووان پێکدەهێنێت.

ماوەى چەند ڕۆژێکە لە وڵاتى چین کەسەرەتا ڤیرۆسەکەى تێدا بڵاوبووەوە، هیچ ئامارێکى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار نەکراوە، لەبەرامبەریشدا ڤایرۆسەکە بە وڵاتانى ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستدا بڵاوبووەتەوە، هەریەکە لە ئیتاڵیا ئێران ئیسپانیا لە ڕیزى پێشەوەى وڵاتانى توشبوودان.