سەردێڕ:

عێراق.. ١١ توشبوو لەگەڵ سێ گیانلەدەستدان تۆمارکرا

پێنج کەس چاکبوونەتەوە
فۆتۆ: 
2020-03-23

6696 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستى عێراق ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١  توشبووی نوێ تۆمارکراون و سێ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هاوکات، پێنج کەسیش لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستى عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، سێ کەس لە ڕەسافە و دوو کەس لە کەرخ و  دوو کەس لە شاری پزیشکى بەغدا و دوانیش لەنەجەفە و  کەسێک لە بەسرە و کەسێک لە موسڵ توشی ڤایرۆسەکەبوون.

ئەوەشی تێدا هاتووە، پێنج توشبووش بە تەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و چوونەتەوە ماڵەکانیان.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا لە عێراقدا ٢٦٦ کەس توشبوون و ٦٢ کەسیان چاکبوونەتەوە و ٢٣ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە هەولێر تۆمارکرا و بەوەش، ژمارەى ئەو کەسانەى لە هەرێمى کوردستاندا توشى کۆرۆنا بوون بۆ ٧٦ کەس بەرزبووەوە کە ٥٣ کەسیان لە پارێزگاى سلێمانی و ٢٢ کەسیش لە هەولێر و کەسێکیش لە دهۆکە، تا ئێستا یەک کەس بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانی لەدەستداوە و ٢٢ کەسیش چاکبوونەتەوە.