سەردێڕ:

ترەمپ باس لە رەفتارێکی چین دەکات کە بێزاری کردووە

فۆتۆ: 
2020-03-23

19819 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، لە کاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بەهۆی هەڵوێستی چینەوە بێزاربووە کە زانیاریی لەسەر پەتاکە لەگەڵ جیهان ئاڵوگۆڕ نەکردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە چەند بارەکردنەوەی (ڤایرۆسی چینی) رایگەیاند، "دەبوو بەرپرسانی چین زووتر لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە قسەیان بکردایە."

راشیگەیاند، "پەیوەندی چین و ئەمریکا زۆر باشە، بەڵام هیوام دەخواست سێ مانگ لەمەوبەر کێشەکەیان بۆ باس بکردینایە."

ئەوەشی وت، "ئەگەر ئەوە روویبدایە، ئەوا لەو ماوەیەدا ژیانی خەڵکانێکی زۆرمان رزگاردەکرد."

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-١٩) لە شاری وهانی چین، تا ئێستا ٣٣٩ هەزار کەس توشی بووە و بە زیاتر لە ١٥٠ ناوچە و وڵاتی دنیادا بڵاوبووەتەوە.

هـ.ب