سەردێڕ:

​​سوریا.. یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-23

2265 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری تەندروستی سوریا رایگەیاند، یەکەم حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە سوریا تۆمارکراوە.

نزار یازجی، وەزیری تەندروستی سوریا بە کەناڵی فەڕمی وڵاتەکەی راگەیاند، "ژنێکی ٢٠ ساڵان لە وڵاتەکەیدا توشی کۆرۆنا بووە و هەموو رێکارە پێویستەکانیشی بۆ گیراوەتەبەر."

راشیگەیاند،ئەو توشبووە  بۆ ماوەی ١٤ رۆژ لە کەرەنتینەدا دەهێڵنەوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا، میدیا ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ بە دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنایانا رادەگەیاند، بەڵام لەلایەن حکومەتی ئەو وڵاتەوە پشتراستنەدەکرایەوە.

هـ.ب

‌بەپەلە