سەردێڕ:

ئەو هۆکارانەى ئیتاڵیاى گەیاند بەم دۆخەى ئێستا

فۆتۆ: 
2020-03-22

19695 جار خوێندراوەتەوە

ئیتاڵیا یەکەم وڵاتە لە دنیادا زیانى گەورەى بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێوە بەرکەوتووە و زیاتر لە پێنج هەزار و ٤٧٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەى توشبوانیش لە ٦٠ هەزار کەس نزیکبووەتەوە.

پرسیار ئەوەیە هۆکارى چییە بەو شێوە بەربڵاوە کۆرۆنا لە ئیتاڵیا بڵاوبووەتەوە، بەپێى وتەى شارەزایانى بوارى تەندروستى ١٠ هۆکار دیاریکراون لەوانە:

١-سەرەتا ئیتاڵیا رەتیدەکردەوە کە نەخۆشى کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا هەبێت، بۆیە بەخێرایى نەچووە پێشەوە بۆ گرتنەبەرى رێکارەکانى رێگرى لە بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە و قەدەغەکردنى هاتوچۆ.

٢-نەچوونى خەڵکى  ئەو وڵاتە بۆ پشکنین و تاقیگەکان، لەهەمان کاتدا ڤایرۆسەکە لە وڵاتەکەدا بڵاوبووەوە.

٣-بەشێوەیەکى خێرا خەڵکى ناوچەکانى باکورى وڵاتەکە لە هەرێمى لۆمباردیا کە توشى ڤایرۆسەکەبوون و نەخۆشى درێژخایەنیان هەبووە لە نەخۆشخانەکانیاندا بڵاوبووەوە، لەبەر کەمى خزمەتگوزارى تەندروستى و ئامێرى هەناسەدانى دەستکرد.

٤-ئەو وڵاتە یەکێکە لە وڵاتەکانى جیهان کە کەسانى بەتەمەنیان زۆرە و لەسەدا ٢٣یان تەمەنیان لەسەرو ٦٥ ساڵیدایە و ئەوەش هۆکارى سەرەکیی توشبوونیانە.

٥- یەکێکیتر لە هۆکارەکانى خێرا بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا وەک نەریتى خۆیان تێکەڵاوى کۆمەڵایەتى زۆر لە نێوان خێزانەکاندا هەیە و لە ئاهەنگ و بۆنەکانیان بەشێوەیەکى بەربڵاو خێزانەکان لەدەورى یەکتر کۆدەبنەوە.

٦- ئەگەرێکی ترى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە ئیتاڵیا، لە نێو گەنجانى تەندروست چالاکدا بڵاوبووەتەوە و هەستیان پێ نەکردووە و نیشانەکان تیاندا دەرنەکەوتووە، تا گەیشتووە بە کەسانى بەتەمەن.

٧- کێشەى ئیتاڵیا ئەوەیە کە دوو بابەتى تێکەڵکێشیان هەیە، یەکەم کەسانى بەتەمەنیان زۆرە  و لەهەمان کاتیشدا گەنجەکانیان تێکەڵاوى زۆریان هەیە لەگەڵ کەسە بەتەمەنەکاندا.

٨-بەپێى لێدوانى شارەزایەکى پزیشکى کە لەسەرەتاى سەرهەڵدانى ڤایرۆسەکە لە ئیتاڵیا، ئاماژەى پێکرد، کە ئەو وڵاتە قەدەغەى هاتوچۆ و گەشتى لە چینەوە بۆ ئیتاڵیا نەکرد و بەوەش ژمارەیەکى زۆر خەڵک لە چینەوە راستەوخۆ گەڕاونەتەوە بۆ ئیتاڵیا.

٩-هەڵەیەکى ترى کوشندە ئەوانەى لە چینەوە دەگەڕانەوە بۆ ئیتاڵیا کەرەنتین نەدەکران.

١٠-کۆتا هۆکاریش هەڵەى سیاسییە کە وەک نەزانینێک مامەڵە لەگەڵ نەخۆشییەکەدا کرا و لەشاشەکانەوە هەندێکیان بێ باکیان دەردەبڕى و داوایان لە هاوڵاتیان دەکرد کارى ئاسایى خۆیان بکەن.

‌بەپەلە