سەردێڕ:

​تەندروستى جیهانى کاتى بەرهەمهێنانى پێکوتەى کۆرۆناى ئاشکراکرد

فۆتۆ: 
2020-03-22

82427 جار خوێندراوەتەوە

ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕایگەیاندووە، پرۆسەى بەرهەمهێنانى پێکوتەى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەلایەنى کەمەوە ساڵێکى دەوێت.

ماڵپەرى سکاى نیوز بڵاویکردەوە، بەرپرسێکى ڕێکخراوەکە رایگەیاندووە، دڵنیان لەوەى کە پێکوتە (ڤاکسین)ى کۆرۆنا بەرهەمدێت بەڵام پرۆسەکە لانیکەم ساڵێک دەخایەنێت تا ئەو کاتەى بە تەواوی دڵنیابنەوە لە کەریگەرییەکانی.

ئاژانسى ڕۆیتەرزیش لەسەرزارى ئەوبەرپرسەى ڕیکخراوەکەوە رایگەیاندووە، مەترسى ئەوە هەیە لەکاتى لابردنى کەرەنتینەکاندا پەتاکە بەشێوەیەکى مەترسیدار بڵاوبێتەوە، دەشڵێت، پەتاکە تەنها کەسانى بەتەمەن ناگرێتەوە و ئەوانەى تەمەنیشیان مامناوەندە تووش دەبن.

ئەم وتانەى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى لە کاتێکدایە، زیاتر لە ٣٠ توێژینەوە لەژێر تاقیکردنەوەدان و بەسەدان زانا و پسپۆرى بوارەکەش سەرقاڵى دۆزینەوەى چارەسەرى ڤایرۆسەکەن.