سەردێڕ:

عێراق.. سێ توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

فۆتۆ: 
2020-03-22

11398 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، ١٢ حاڵەتی نوێ لە عێراق تۆمارکرا و سێ توشبووش گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ١٠٦ پشکنین لە تاقیگەکانى شارەکاندا ئەنجامدراوە و لەو ژمارەیەش دەرکەوتووە ١٢ کەسیان هەڵگرى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ بوون، هەشت لە بەغدا، دوو لە نەجف، یەک حاڵەت لە کەربەلا و حاڵەتێک لە موسەنا بوون.

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق راشیگەیاندووە، سێ حاڵەتى دیکەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسەکە لە مەدینە توبى بەغدا تۆمارکراوە، هاوکات پێنج حاڵەتى چاکبوونەوەش لە ناوچەى کەرخى بەغدا تۆمارکراوە، بەوەش ژمارەى ئەو کەسانەى چاکبونەتەوە لە عێراق بۆ ٥٧ کەس بەرز بووەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، تائێستا ٢٠ حاڵەتى گیانلەدەستدان و ٢٣٣ توشبوون لە تەواوى عێراقدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش ٥٧ کەس چاکبونەتەوە.



‌بەپەلە