سەردێڕ:

"​شەمەندەفەری دژە کۆرۆنا" لە چینەوە بۆ ئەوروپا بەڕێکەوت

فۆتۆ: 
2020-03-22

36669 جار خوێندراوەتەوە

دواى ئەوەى چین کۆنتڕۆڵى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناى کرد، لە ئێستادا هاوکاری وڵاتانی دیکە دەکات و لەو چوارچێوەیەدا شەمەندەفەرێکی پڕ لە پێداویستى پزیشکى دەنێرێتە ئەوروپا.

میدیا فەرمیەکانى چین بڵاویانکردووەتەوە، ئەو شەمەندەفەرە ئەمڕۆ یەکشەممە لە وێستگەى یو لە رۆژهەڵاتى چینەوە دەستی بە جوڵە کردووە و وا بڕیارە یەکەم گەشتى بۆ  پایتەختى ئیسپانیا بێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، شەمەندەفەرەکە هەڵگرى ١١٠ هەزار دەمامکى تەندروستى و سەدان پۆشاکى خۆپارێزى و پێداویستى پزیشکییە بۆ روبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسەکە، گەشتەکانى ئەو شەمەندەفەرەش بۆماوەى دوو هەفتە بەردەوام دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتریش چین بۆ روبەڕووبوونەوەى ڤایرۆسەکە هاوکاری پێشکەشی عێراق و هەرێمى کوردستان و چەند وڵاتێکى دیکە کرد.

لە ئێستادا ڤایرۆسی کۆرۆناى نوێ لە وڵاتى چین لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و لەبەرامبەریشدا ژمارەى توشبووان و گیان لەدەستدان لە وڵاتانى ئەوروپا لە بەرزبوونەوە بەردەوامە، کە زۆرترین ژمارەش لە ئیتاڵیایە کە زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس توشبوون و نزیکەى پێنج هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.



‌بەپەلە