سەردێڕ:

فه‌ڕه‌نسا.. تا ئێستا ٥٦٢ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

مەترسییەکانی کۆرۆنا
فۆتۆ: 
2020-03-22

1357 جار خوێندراوەتەوە

له‌ فه‌ڕه‌نسا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ به‌هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشته‌ ٥٦٢ كه‌س.

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی له‌ فه‌ڕه‌نسا له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هه‌زار و ٨٤٧ كه‌س دیكه‌ تووشی كۆرۆنا بوون و ژماره‌ی تووشبووان گه‌یشتووه‌ته‌ ١٤ هه‌زار و ٤٥٩ كه‌س.

دامه‌زراوه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی له‌ فه‌ڕه‌نسا ئاماژه‌ به‌وه‌شكردووە،‌ له‌و ژماره‌یه‌ هه‌زار و ٥٢٥ كه‌سیان له‌ ژێر چاودێریی چڕی پزیشكییدان.

هه‌ر له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ له‌ ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا ١١٢ كه‌سی دیكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و به‌وشێوه‌یه‌ش كۆی گشتیی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ٥٦٢ كه‌س.