سەردێڕ:

​لە نەجەف باری نائاسایی ڕاگەیەندرا

فۆتۆ: 
2020-03-21

22214 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ، بەغدا ، ئومێد محەمەد

بەهۆی مەترسییەکانی زیادبوونى توشبووان لە نەجەف حاڵەتی  نائاسایی ڕاگەیەندراوە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راگەیاند،  دوای ئەوەی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە نەجەف لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا بۆ ۲۳ حاڵەت بەرزبووەوە باری نائاسایی ڕاگەیەندرا.

ئەمەش لە کاتیکدایە کەمێک پێش ئێستاش  وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٤ توشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون و سێ توشبووش گیانیان لە دەستداوە.

ئاماژە بەوەشکرا، " سێ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون کە لە هەریەک لە ناوچەی کەرخ و شاری توب و بەسڕە بوون".

راشیگەیاند، "١٤ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراون، کە دوو حاڵەت لە رەسافەی شاری بەغدا، چوار حاڵەت لە کەرخ، دوو حاڵەت لە نەجەف، چوار حاڵەت لە بەسڕە و دوو حاڵەتی دیکە لە موسەنا بوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەو هۆیەوە کۆی گشتی ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرجەم عێراقدا بە هەرێمیشەوە گەیشتە ٢١٤ حاڵەتی توشبوون و ١٧ گیان لەدەستدان"، هاوکات، ٤٩ کەسیش لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.


نوێ دەکرێتەوە...



‌بەپەلە