سەردێڕ:

رۆحانى کاتى هێوربوونەوەى ڕەوشى تەندروستى وڵاتەکەى ئاشکرادەکات

فۆتۆ: 
2020-03-21

23838 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆمارى ئێران رایگەیاند، لەماوەى دوو بۆ سێ هەفتەى داهاتوودا ئامارەکانى تووشبوون بە پەتاى کۆرۆنا پاشەکشەدەکات و ڕەوشەکە لە ئێران هێوردەبێتەوە.

حەسەن ڕۆحانى سەرۆککۆمارى ئێران لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى وڵاتەکەى ڕایگەیاندووە، لەماوەى دوو بۆ سێ هەفتەى داهاتوودا زۆربەى ئەو ڕێکارانەى بۆ قەدەغەى هاتووچۆ و داخستنى شوێنەکان و ڕاگرتنى گەشتەکان گیراونەتەبەر ئاسایى دەبنەوە و پەتاکەش لە وڵاتەکەى ڕوو لەکەمبوونەوە دەکات.

ڕۆحانى ڕاشیگەیاندووە، پێویستە ئێران کار بۆ گەڕانەوەى داهاتى ئابورى بۆ بارى ئاسایى خۆى بکات، "دوژمنانى شۆڕشى ئیسلامی"ى بە پەکخستنى بەرهەمهێنان و زیانگەیاندن بە ئابوورى وڵاتەکەى تۆمەتبارکرد.

ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەى لە ڕیزى پێشەوەى زۆرى ژمارەى توشبوواندایە بە کۆرۆنا، تا ئێستا نزیکەى ٢٠ هەزار توشبووى کۆرۆناى تێدا تۆمارکراوە و زیاتر لە هەزار و ٤٠٠ حاڵەتى گیانلەدەستدانیشى تۆمارکردووە.