سەردێڕ:

تا ئێستا ١١ هەزار و ٥٥٤ کەس لە جیهاندا بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

فۆتۆ: 
2020-03-21

1372 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی دواین ئامار ژمارەی ئەو كەسانەی كە بەهۆی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە بۆ ١١ هەزار و ٥٥٤ كەس بەرزبووەوە.

ماڵپەڕی ۆرلد میتەر بڵاویكردەوە، ئیتاڵیا لە رووی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پلەی یەكەمدایە كە تائێستا چوار هەزار و ٣٢ كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، چین لە رووی تۆماركردنی زۆرترین ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پلەی دووەمدایە كە تائێستا سێ هەزار و ٢٥٥ كەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە، دوای ئەوانیش ئێران لە پلەی سێیەمدایە كە تائێستا هەزار و ٥٥٦ كەس گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەکە، ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە جیهاندا بۆ ٢٧٨ هەزار و ٥٥٧ کەس بەرزبووەتەوە و ٩٢ .هەزار و ٩٠٦ کەسیش چاکبوونەتەوە

هاوکات، زۆربەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان و تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئیتاڵیا، چین، ئێران، ئیسپانیا، كۆریای باشور، ئەڵمانیا، فەڕەنسا و ئەمریكا تۆماركراون.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ئێستادا ڤایرۆسى کۆرۆنا بە ١٨٥ وڵاتى جیهاندا بڵاوبووەتەوە و تاقیکردنەوەکانی چەند وڵاتێکیش بۆ دۆزینەوەى چارەسەرى ڤایرۆسەکە بەردەوامە.