سەردێڕ:

عێراق.. ١٥ حاڵەتی نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-19

10813 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق تۆمارکردنی ١٥ حاڵەتی نوێى توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19)ی راگەیاند بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ ١٩٢ حاڵەت بەرزبووەوە.

لە راگەیەنراوێکی وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراقدا هاتووە، پشکنین بۆ ٦١ گومانلێکراوى توشبوون بە کۆرۆنا کراوە و لە ئەنجامدا ١٥ کەسیان پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ بووە و توشى کۆرۆنابوون.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ٤ حاڵەتیان لە رەسافە، ٥ لە نەجەف، ٣ لە بابل، یەک حاڵەتیش لە هەریەکە لە پارێزگاکانى زیقار و بەسرە، کەربەلا تۆمارکراون.

بەپێى ئامارەکان، لەسەرتاسەرى عێراقدا، تائێستا ١٩٢ حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٤٩ کەس چاکبوونەتەوە و١٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.