سەردێڕ:

عێراق.. ​دوو حاڵەتى دیکەى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکرا

لە بەسرە و زیقار
فۆتۆ: 
2020-03-19

9696 جار خوێندراوەتەوە

دوو حاڵەتى دیکەى گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە پارێزگاکانى زیقار و بەسرە تۆمارکران و بەوەش کۆى گیانلەدەستدان لە عێراق بۆ ١٤ کەس بەرزبووەوە.

عەبدولحسێن جابرى، بەرێوەبەرى گشتى تەندروستیى پارێزگاى زیقار رایگەیاند، ئەمڕۆ حاڵەتێکى دیکەى گیانلەدەستدان بەهۆى ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە پارێزگاکە تۆمارکرا کە پیاوێکى بەساڵاچووى تەمەن ٨٨ ساڵانى دانیشتووى قەزاى سەید دەخیل بووە.

هاوکات، بەڕێوەبەرى نەخۆشخانەى فێرکارى بەسرە رایگەیاند، توشبوویەکى دیکەى پارێزگاکەیان گیانى لەدەستداوە.

بەپێى ئامارەکان، لەسەرتاسەرى عێراقدا، تائێستا ١٧٧ حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٤٩ کەس چاکبوونەتەوە و١٤ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.