سەردێڕ:

عێراق.. ١١ حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

هیچ حاڵەتێکى گیانلەدەستدان تۆمارنەکراوە
فۆتۆ: 
2020-03-19

7026 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتى تەندروستى عێراق رایگەیاند، ١١ حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکانى بەغدا و نەجەف و بەسرە و دیوانیە و موسەنا و واست و کەربەلا تۆمارکران.

لە راگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستی و ژینگەى عێراقدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٩ى ئازارى ٢٠٢٠، ئەنجامى پشکنینى ١٢٣ کەس لە سەرجەم پارێزگاکان گەڕاوەتەوە و دەرکەوتووە ١١ کەسیان پۆزەتیڤ بووە واتە توشى کۆرۆنابوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، سێ حاڵەت لە رەسافە و حاڵەتێک لە شارى پزشیکى بەغدا، دوو حاڵەت لە کەربەلا، لە شارەکانى نەجەف، دیوانیە، بەسرە، موسەنا، واست، هەریەکەیان حاڵەتێکى تێدا تۆمارکراوە.

لەسەرتاسەرى عێراقدا، تائێستا ١٧٧ حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٤٩ کەس چاکبوونەتەوە و١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. 

‌بەپەلە