سەردێڕ:

عێراق.. دوو حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

فۆتۆ: 
2020-03-19

6249 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستى کەربەلا رایگەیاند، دوو حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکە تۆمارکرا کە بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵ ئەو خێزانەى لەپێشتردا لە پارێزگاکە توشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى کەربەلا رایگەیاندووە، تا ئێستا ١١ حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسەکە لە پارێزگاکە تۆمارکراوە.

 ئاماژەى بەوەشکردووە، رێکارە تەندروستییەکان بۆ دۆزینەوەى گومانلێکراوان بەردەوامە و کەسوکارى ئەو هاوڵاتیانەى توشی ڤایرۆسەکە بوون و ئەو کەسانەشى کە بەرکەوتنیان هەبووە لەگەڵیاندا، کەرەنتینەدەکرێن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپیى ئامارە فەرمییەکان، تائێستا ١٦٤ حاڵەتى توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش ٤١ کەس چاکبوونەتەوە و١٢ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.